کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خوێندکارانی قەزای کۆیە، کۆرسێکی زانستی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ "(ECG) بۆ خوێندکارانی ئەو سنوورە کردەوە و دوای چەندین ڕۆژ لە وانە وتنەوە، کۆرسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کرداریی خوێندکاران، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان - بازنەی پارێزگای هەولێر کۆرسی ڕاهێنانی "ئەنجامدان و خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" (ECG)، لە قەزای کۆیە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەبرد.
کۆرسەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شەهید د.خالید بەردەوام بوو، کە ڕۆژانە چوار کاتژمێر ڕاهێنانی تیۆری و پراکتیکی بەخشی بە بەشداربووان، وانەکانی کۆرسەکە لەلایەن (د.کاروان باوەدین کەریم) بەناونیشانی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی و دڵ، بە شێوازێکی هاوچەرخ و زانستی وترانەوە.
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆرسەکە بریتی بوون لە:
• تێگەیشتنی سەرەتایی: ناساندنی بنەماکانی هێڵکاری دڵ (ECG) و چۆنیەتی کارکردنی
ئامێرەکە.
• ڕاهێنانی پراکتیکی: فێربوونی چۆنیەتی ئەنجامدان و
بەستنی ئامێرەکە بە شێوازێکی دروست.
• شیكردنەوە و دەستنیشانکردن: ڕاهێنان لەسەر خوێندنەوەی
نەخۆشییەکان و بارودۆخە فریاگوزارییەکان بەپێی هێڵکاری دڵ.
لە کۆرسەکەدا زیاتر لە ٨٠ خوێندکاری بەشە جیاوازەکانی پزیشکی بەشداربوون و سوودمەندبوون لە زانیارییە پراکتیکییەکان، بەو هۆیەوە کۆرسەکە یارمەتیدەرێکی بەهێز دەبێت بۆ ئاییندەی پیشەییان لە کایە جیاوازەکانی تەندروستیدا.
لە دوای کۆتاییهاتنی کۆرسەکە بڕوانامە بەسەر خوێندکارە بەشداربووەکاندا دابەشکرا و دەستخۆشی لە ڕێکخەران و مامۆستای کۆرسەکە کرا، لەپای سەرخستنی ئەم خولە زانستییە گرنگە.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوێندکاران و ڕەخساندنی دەرفەتی ڕاهێنان و فێربوون لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بۆیان.


زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...