لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران” مێزگردێک لەژێر ناونیشانی ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا، بەڕێوەچوو، زۆرێک لە خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بەشدارییان تێدا کرد.
مێزگردەکە لە کەمپەسی پشدەر بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا و مامۆستا (هیوا عەلی) نووسەر و توێژەری بواری پەروەردە وانەکانی پێشکەشکرد.
لە ناوەڕۆکەکەیدا تیشک خرایە سەر گۆڕانکارییە خێرا و
بەردەوامەکانی بازاڕی کاری سەردەم و ئەو پێداویستییە نوێیانەی لە بواری پیشەیی و
ئەکادیمییەکاندا دروست دەبن، جەخت لەوەشکرایەوە کە داهاتووی خوێندکار تەنها بە
بڕوانامەی ئەکادیمی دیاری ناکرێت، بەڵکو (کارامەیی، شارەزایی، توانای جێبەجێکردن و
تواناکانی گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕی کار) ڕۆڵی بنەڕەتی لە داهاتووی
پیشەییدا دەبینن.
لەلایەکی دیکەوە چەندین ڕێوشوێنی ئەکادیمی و هاوچەرخ
خرانەڕوو بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت لە ماوەی خوێندندا و لەگەڵ بەدەستهێنانی
بڕوانامەدا بەشێوەیەکی وشیارانە تواناکانی پەرە پێبدات و خۆی بۆ پێداویستییەکانی
بازاڕی کاری داهاتوو ئامادە بکات.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...