کار و چالاکییەکانی پڕۆژەی “ هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران “ لە پشدەر و بیتوێن بەردەوامییان هەیە، لەو نێوانەدا سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکاری- ناساندن، داهێنان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەدەی ٢١دا) پێشکەشکرا.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارەکەیان
بە هاوبەشی Emergency Logistics Team، ڕێکخست، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و لاوانی دەڤەرەکە. پشێوازییان لێ کرد و بەشدارییان تێدا کرد.
لە سیمینارەکەدا، د.ویڵیام هۆڵدن بەشداربووانی بە چەمک
و بنەما سەرەکییەکانی بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکاری، گرنگی ناساندن و داهێنان لە
جیهانی کار و خوێندن، ناساند، جگەلەوەش شێوازە نوێکان بۆ ناسینەوە و چارەسەرکردنی
کێشەکان لە سەدەی ٢١دا یەکێکی دیکە بوو لە تەوەرەکانی نێو باس و خواسەکە.
لەلایەکی دیکەوە گرنگی گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە،
توانای بەکارهێنانی بیرۆکەی داهێنەرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەرەوپێشبردنی
کارەکان، یەکێک بوو لە تەوەرە گرنگەکانی سیمنارەکە.
ئەم چالاکییە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی و
تواناکانی خوێندکاران و لاوان و پەیوەستکردنی فێربوونی ئەکادیمی بە
پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ژیانی پیشەیی، بەڕێوەچوو.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...