کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ گەشەکردنی زیاتری خوێندکارانی پارێزگای هەڵەبجە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانی پێشکەش کرد، بەو هۆیەوە زۆرێک لە خوێندکارانی ئەو شارە بەشداریی کۆرسەکەیان کرد.
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان خۆی لە چەند وانەیەکی زانستی پزیشکی و فریاگوزاری سەرەتایی و خێرا دەبینێتەوە، ئامانج لێی کەڵەبوونی زانیاریی زۆرتری ئەو خوێندکارانەیە کە لە بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەڵەبجە دەخوێنن.
کۆرسەکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند و خوێندکارانیش بە گڕوتینەوە بەشدارییان کرد و ئامێزیان بۆ وانە زانستیەکانی ئەو کۆرسە کردەوە.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...