کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشدارییان لە یازدەیەمین کۆنفرانسی خوێندکارانی فەڵەستین کرد و لە پەراوێزیدا، نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سکرتێری خوێندکارانی (مالیزیا، بەریتانیا، تونس، عێراق و ئەرمەن) کۆبوونەوە و گەنگەشەی کار و چالاکییەکانی خوێندکارانیان لە وڵاتەکانیان کرد.
لەمیانی ئەو کۆنفرانسەدا هێور هێرش شێخانی، لێپرسراوی چالاکی و پرۆژەکانی بازنەی هەولێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی تونس کۆبوونەوە، لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانەسەدا کە لە بەیروت بەڕێوەچوو، باس لە مێژوو و پێگە و کار و چالاکییەکانی هەردوولا کرا.
لەلایەکی دیکەوە هێور هێرش شێخانی، لێپرسراوی چالاکی و پرۆژەکانی بازنەی هەولێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و گۆرێن هێرگلیان، فیدراسیۆنی گەنجانی ئەرمەنی دیدارێکی مێژوویی و پڕ لە لێکتێگەیشتنیان ئەنجامدا.
هەر لە چوارچێوەی بەشداریکردنی یازدەیەمین کۆنفرانسی خوێندکارانی فەڵەستیندا نوێنەرەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هاوشان لەگەڵ سکرتێری یەکێتیی خوێندکارانی عێراق، کۆبوونەوە و تاووتوێی دۆخی ئێستای خوێندکاران و گەنجانی کوردستان و عێراق کرا.
لە یەکێکی تر لەو کۆبوونەوانە دانیشتنی نێوان نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران و لیگای گەنجانی کۆمۆنیستی بەریتانیا (Young Communist League of Britain) ئەنجام درا، تیشک خرایە سەر پێگەی جەماوەری و چالاکییە بەردەوامەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە داپۆشینی پێداویستییەکانی خوێندکاران و داکۆکیکردن لە مافەکانیان، کە ئەمەش ڕێگەی خۆش کرد بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتن و هاوکاریی زیاتر لە نێوان هەردوو لادا.
لەمیانی ئەو کۆنفرانسەی بەیروت، هێور هێرش، لێپرسراوی
چالاکی و پرۆژەکانی بازنەی هەولێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەگەڵ نوێنەری گەنجانی مالیزیا لە چوارچێوەی
بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا دانیشتنێکی تێروتەسەلیان ئەنجامدا، تێیدا بە چڕی گفتوگۆ لەسەر سێکتەری پەروەردە، چۆنیەتیی
گەشەپێدان و ڕێگەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندن کرا، لەو چوارچێوەیەدا پردێکی
بەهێزی پەیوەندیی دوولایەنە دروست کرا بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و هەماهەنگیی
زیاتر لە داهاتوودا.
ئەو کۆبوونەوانە بە ئامانجی دروستکردنی رایەڵەی پەیوەندی خوێندکارانی کوردستان و خوێندکارانی ئەو وڵاتانە ئەنجامدران، بۆ زیاتر گەشەکردن و بە ئەکادیمیکردنی هەموو ئەو خزمەتانەی بە خوێندکار پێشکەش دەکرێن.


زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...