پرۆژەی ئەکادیمی خوێندکاران بەردەوامیی هەیە و لە زانکۆی ڕاپەڕین مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
لەو مێزگردەدا بەشێکی زۆر لە خوێندکاران وەک فێرخوازێک بەشدارییان کرد، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش بۆ مێزگردی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " زانکۆی ڕاپەڕینی هەڵبژارد و وانەکانیش لەلایەن مامۆستا کرمانج ڕەسوڵ، وترانەوە.
ئامانج لە پرۆژەی ئەکادیمی هاوینی خوێندکاران گەشەکردنی زیاتری ئاستی ڕۆشنبیری و تێڕوانینی خوێندکارە، کە لەم هاوینەدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ هەر جارێک و مامۆستایەک یان ڕاهێنەرێکی تایبەتی بۆ خوێندکاران داناوە، بەشێوەی هەمەچەشن بابەتە زانستییەکان گەنگەشە دەکەن و وەک وانەی زانستی و ئەکادیمی بە خوێندکار و فێرخوازانی دەڵێنەوە.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...