کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئۆفیسی سەرەکی خۆیدا خولی یەکەمی کۆرسی (نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی) بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا، تێیدا چەندین خوێندکار لەسەر ئاستە جیاوازەکانی خوێندن بەشدارییان کرد.
ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆرسی (نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی) بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی خوێندکاران و لەژێر ڕۆشنایی وانەی تایبەت بەو کۆرسانە لەلایەن پ.ی د.سوارە جەلال محەمەد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، دەوترێتەوە و بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لەم خولە پێگەیاندنی ئاستی ڕۆشنبیری و فیکری و زانستی خوێندکارە، بۆئەوەی لە داهاتوودا بتوانێت بەشێوەیەکی ئەکادیمی ئاشناببێت بە نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی.
بەشداریکردن لەم کۆرسانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەبێبەرانبەرە و فێرخواز ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی کۆرسی نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، بڕوانامە وەردەگرێت.
.jpg)
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...