بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی خوێندکاران و هاوکاریکردنی ناوەندەکانی خوێندن و زانست لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، تیمی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سەردانی ئەو شارەیان کرد و لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان کۆبوونەوە.
ڕۆژی (8/6/2026) یەکشەممە تیمی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە نوێنەرانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شاری هەڵەبجە کۆبوونەوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندکاران و خوێندن چەندین تەوەری گرنگ گفتوگۆی لەبارەوە کرا و تاووتوێی هەموو ئەو پێشنیارانە کران کە بۆ پێشخستنی کەرتی خوێندن لەو پارێزگایە خرانەڕوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا زۆرێک لە خوێندکارانی ناوەندە زانستی و ئەكادیمییەكانی سنوورەكە سەرنج و پێشنیارە بونیادنەرەكانیان لەبارەی بەرەوپێشبردنی خوێندن و توانای خوێندكاران خستەڕوو، کۆمەڵەی خوێندکارانیش وەک هەمیشە لە هەوڵدا دەبێت بۆ هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی خوێندن و خوێندکاران.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...