لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و بە هاوبەشی لەگەڵ خوێندنگەی ئامادەیی زنار، لە سلێمانی پێشبڕکێیەک بۆ خوێندنەوەی کتێب ڕێخکرا.
ئەو چالاکییە بە بەشداریی 26 خوێندکار بەڕێوەچوو، تێیدا ماوەی دوو مانگی خایاند و دواجار پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب کۆتاییهات، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە خەڵات بەسەر خوێندکارە بەشداربووە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا.
ئەو پێشبڕکێیەی بە هاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و خوێندنگەی زنار لە سلێمانی، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوە و هاندانی خوێندکاران بوو لەسەر بنەمای خوێندنەوەی کتێب و برەودان بە بەردەوامی خوێندنەوە، چونکە هەمووان دەزانن خوێندنەوەی کتێب ئاستی مەعریفی و پاشبنەمای خوێندکار بەهێزتر دەکات و کەسایەتییەکی بەهێز و رۆشنبیری پێدەبەخشێت.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...