مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کۆتاییهات، لەو نێوانەدا هاتنی میوانەکان چەخماخەی پاڵپشتی و پشتگیرییەکی زۆرتر بوو لە نێو هۆڵی بەڕێوەچوونی یادەکەدا لێ درا و جەخت لە بەردەوامبوونی کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بەشێوەی باشتر و زانستی تر کرایەوە.
لە 26ی نیسانی 2026 زۆرێك لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و باڵیۆز و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمان و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان بانگهێشتنی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کران، ئەوان لەگەڵ هەموواندا یادی نیو سەدە لە خەباتی چەک و قەڵەمیان لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا کردەوە.
لەنێو یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سەرجەم ئەو چالاکی و پرۆژانە نیشانی ئامادەبوان و میوانان دران کە لەدوای دوو ساڵ لە نوێبوونەوە بە فۆڕمێکی جیاواز، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پێشکەشی خوێندکارانی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە بەڵێنی چەندین پرۆژە و هەلی زیاتری پێشکەوتن بە خوێندکاران لە یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵە درا، بە ئەمەکەوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئەو بەرپرسیارێتییانەی لەسەر شانیەتی بەرانبەر خوێندکار و سەرجەم سێکتەرەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، جێبەجێیان دەکات.



زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...