لە ئۆفیسی سەرەکی
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی
خوێندنی باڵا و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی
گرنگیان ئەنجامدا.
ئێوارەی ڕۆژی
یەکشەممە (12/4/2026) هەریەکە لە د.توانا جاف بەڕێوەبەری
گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و د.بەختیار عوبێد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی
سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، لەگەڵ نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک بە ئامانجی پێشخستنی
ڕەهەندە سەرەکییەکانی کاروباری خوێندکاران، کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا خاڵی گرنگ و ستراتیژی باسی لێوەکرا
و بە ئامانجی سوودی زۆر و بابەتی سەرەکی خوێندن، گوێ بۆ داواکانی ئەو نوێنەرانەی
خوێندکاران لە زانکۆکانی سلێمانی، گیرا.
وەک هەمیشە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەرگای ئاواڵایە
بۆ هەر کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنێک کە سوودی گشتی بە خوێندکاران بگەیەنێت، هەموو
ئەوانەش لەپێناو پێشخستنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە و ئەنجامدانی کاری گەورەیە بۆ
خوێندن.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...