بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندن و بەرەو پێشچوونی کارەکانی خوێندکاران، لە دەڤەری ڕاپەڕین هەریەکە لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و بەڕێوەبەرانی پەروەردەکانی دەڤەری ڕاپەڕین کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەکە لە بەڕێزان مامۆستا محەمەد کەریم بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ڕاپەڕین، مامۆستا مەحمود حسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر، مامۆستا ئومێد تۆفیق بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە و بەڕێوەبەرانی (١٣) ئامادەیی سنووری ڕاپەڕین، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئەنجامدا.
ئامانجی كۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ستراتیژی پەرەپێدانی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە کەرتی پەروەردە و خوێدنگە ئامادەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین، هاوکات بەرنامەی پێشنیارکراوی کۆمەڵەکە خرایە بەر دیدی ئامادەبووان و تەواوی پرۆگرامەکە تاووتوێ كرا.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...