لەژێر چاودێری پ.ی.د.پەیمان ڕەمەزان ، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و بە هاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و کەناڵ8، سەرجەم ئەو پێداویستیی و هاوکاریانەی کۆکرابوونەوە لە کەمپینەکەدا، ڕەوانەی بۆ ڕۆژئاڤا کران.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە بانگەوازێکی نیشتمانیدا زانکۆی ڕاپەڕین ئامێزی بۆ هەموو کوردان کردەوە و کەمپینی هاوکاری و پشتیوانی بۆ ڕۆژاڤا ڕاگەیاند، هاونیشتمانیان و خوێندکارانی ئەو دەڤەرەش بەدەم ئەو بانگەوازەوە چوون و بەشدارییان کرد.، بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو کەلوپەل و پێداویستیانەی گرنگ بوون، کۆکرانەوە و ڕەوانەی ڕۆژئاڤا کران.
زانکۆی ڕاپەڕین وەک ناوەندێکی زانستی و نیشتمانیی، بە هاوبەشی و سپۆنسەریی میدیایی (Channel 8) و كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، کەمپینە فراوانەکەی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژاڤای کوردستان بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.



زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...