سەرەڕای کۆکردنەوەی هاوکاری و پاڵپشتی بۆ خوشک و برا کوردەکانمان لە ڕۆژاڤا، خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بەگڕوتینەوە ئامێزیان بۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا وەک پاڵپشتییەک بۆ ڕۆژاڤا کردەوە.
ئەم هەڵمەتە گەورەیە لە سەرجەم پەیمانگە حکومییەکانی سنوورەکە کاری پێویستی لەسەر کراوە و خوێندکارانی ئەو دەڤەرە بە هەستێکی کوردانەوە بەرەو پرۆسەکە هەنگاویان ناوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و (Channel 8)، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریان بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا ڕاگەیاند.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...