ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە گڕوتینەوە بەشداربوون لە کۆکردنەوەی کەمپین و هاوکاری بۆ خوشک و برا کوردەکانمان لە ڕۆژئاڤا.
وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە کەرکوک و زۆرێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەشداریی کەمپینەکان و کۆکردنەوەی هاوکاریان بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا کردووە.
لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشدارن لە خۆپیشاندانە گەورە جەماوەرییەکان و هاوسۆز و پاڵپشتی خوشک و برا شەڕڤانەکانن لە ڕۆژئاڤای کوردستان.
چەند ڕۆژێکە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەمپین و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی سەرجەم شارەکانی ڕۆژئاڤا بەردەوامی هەیە، جگەلەوەش چەندین چالاکی و خۆپیشاندانی گەورە لەلایەن ڕەوەندی کوردییەوە لە تاراوگە ڕێکخراوە و پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە گەورەیەن کە کوردانی ڕۆژئاڤا ئەنجام دەدرێت.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...