کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشداریی لە (دیداری ئەکادیمیی ئاشتی بۆ ڕۆژاڤا) کرد، کە دیدارەکە بە هاوبەشیی لەلایەن زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی رۆژاڤا و کۆمەڵێک دامەزراوە و کەسایەتیی ئەکادیمی و زانستیی جیهانی رێکخراوە.
بەشداریکردنی کۆمەڵەی خوێندکاران لە (دیداری ئەکادیمیی ئاشتی بۆ ڕۆژاڤا) بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندیی زانستی و هاوکاریی مرۆییە بۆ رۆژاڤا.
لە دیدارەکەدا دۆخی رۆژاڤای کوردستان و سوریا گفتوگۆی لەبارەوەکرا، دروستکردنی تۆڕێکی زانستی و ئەکادیمی بۆ پشتیوانیی رۆژاڤای کوردستان و بەردەستخستنی سەرچاوەی پێویست و گرنگ بۆ ناوەندە زانستییەکانی رۆژاڤای کوردستان جەختی لێکرایەوە.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وەک ناوەندێکی زانستی و پەروەدەیی ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە و پشتیوانیی دامەزراوە ئەکادیمی و پەروەردەییەکانی رۆژاڤا دەربڕیوە، جگەلەوەش ئامادەی بۆ هەموو کارێکی پێکەوەیی نیشانداوە.


زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...