بەشداربوونی ئیڤێنتی داهێنەرانی ئاییندە
لە هۆتێل ڕۆتانا لە پارێزگای سلێمانی، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە زانکۆکانی جیهان- سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، یەکێک لە گەورەترین ئیڤێنتەکانی بۆ خوێندکاران ئەنجامدا.
لە ئیڤێنتی داهێنەرانی ئایندەدا هەریەکە لە باڵیۆزانی عێراق و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی زانکۆکان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و کوردستان و نوێنەرانی کۆمپانیاکان و چەندین کەسایەتی حزبی و حکومی بەشدارییان کرد.
لە ئیڤێنتی داهێنەرانی ئاییندەدا، ڕۆژی 7/1/2026 هەموو ئەو خوێندکارانەی ئارەزوومەندی نیشاندانی تواناکانیان بوون، بە چەندین پرۆژە و کاری داهێنانەی جیاواز بەشداربوون و تواناکانی خۆیان لە نموونەیەکی زانستیدا نیشانی ئامادەبووان دا.


تیمێکی کۆمەڵەی خوێندکاران سەردانی هەڵەبجەی کرد...
پێشبڕکێیەک بۆ خوێندنەوەی کتێب لە سلێمانی ڕێخکرا...
بۆ ڕۆژی جیهانیی پەرستاران سیمپۆزیۆمێکی تایبەت ڕێکخرا...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...