کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی خوێندکاران و پشتگیرییکردنیان لە هەر پرۆژە و داهێنانێک، بۆ ئەو مەبەستە پشتگیری خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد و لە پێشبڕکێیەکدا پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان بەدەستهێنا.
بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداریی پێشبڕکێیەکیان کرد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەژێر ناونیشانی " Popsicle Stick Bridge Competition ". بەڕێوەچوو.
ساڵانە ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە لەلایەن(ACI Student chapter)ی زانکۆکانی کوردستان بەبەشداریی ( ٧ ) زانکۆ و ( ٣٠ ) گرووپی جیاواز رێکدەخرێن، بە پشتیوانی و هاوکاریی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، ئەمساڵ کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی ڕاپەڕین بە چوار گرووپ بەشداریانکرد و توانیان لەسەر ئاستی زانکۆکان پلەی دووەم بەدەستبهێنن.


زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...