لەپێناو خزمەتکردن و گەشەکردنی ئاست و توانای خوێندکاران بەبێ جیاوازی، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئۆفیسی لە ڕانیە کردەوە و لە سنوورە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
کردنەوەی ئۆفیسی کۆمەڵەی خوێندکاران لە ڕانیە، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە گوزەرانی خوێندکارانی سەرجەم سێکتەرەکانی خوێندن لە سنووری پشدەر و بتوێن، بۆ ئەوەی کەرتی پەروەردە و خوێندن لەو دەڤەرە بەرەوپێشچوونی زیاتر لە ڕووی زانستییەوە بەخۆیەوە ببینێت.
بەئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە خوێندکاران، ئەو ئۆفیسە لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین کرایەوە و زۆرێک لە خوێندکاران بە پەرۆشەوە ئامێزیان بۆ هەنگاوێکی دیکەی کۆمەڵەی خوێندکاران کردەوە، کە پێیانوایە دەبێتە دەلاقەیەک و سەکۆیەک بۆ ئەوەی خوێندکارانی ئەو دەڤەرە کێشە و گرفتەکانیانی تێدا گەنگەشە بکەن و لەو ڕێگەیەشەوە چارەسەرەکانیان دەستبکەوێت.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...