کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەڵگری ناسنامەی خزمەتە بە گەنج و خوێندکار لە کۆمەڵگەی کوردیدا، بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندنیش وەک هەمیشە بە کۆمەڵێك پرۆژە و ئەرکی خزمەتگوزارییانەوە ئامێز بۆ هەموو سێکتەرەکانی خوێندن دەکاتەوە و لە هەم و خەمی خوێندکار دەپرسێتەوە.
لەماوەکانی ڕابردوودا وەک ئاشکرایە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە چەندین پرۆژەی هەمەجۆر و پڕخزمەت خوێندکارانی بەسەر کردووەتەوە، لە چەشنی دابینکردنی بەشێکی پێداویستییەکانیان و کردنەوەی خولی زانستی و ئەکادیمی، جگەلەوەش لەکۆتایی هەر پرۆژە و چالاکییەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن و ڕێزلێنانی بە خوێندکار و بەشداربووان بەخشیوە.
هێنانی مامۆستای بە ئەزموون و فیگەرە چالاکەکانی نێو کۆمەڵگە یەکێکی دیکە بووە لە کار و چالاکی و پرۆژەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە بەشێوەیەکی ورد و درشت خوێندکار تواناکانی خۆی لەگەڵ ئەزموونەکانی ئەو کەسانەدا تێکەڵ بکات و بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی دەوڵەمەندتر بکات.
وەک پێشتر کۆمەڵەی خوێندکاران بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات و بەکۆمەڵێک پرۆژەی گرنگ و گەورەوە دێتەوە خزمەتی خوێندکارانی کوردستان بەبێ جیاوازی، گوێ بۆ داوا ڕەواکانیان دەگرێت و مافەکانیان بۆ بەرجەستە دەکات.
وێنەی بەشێک لە کار و چالاکی و پرۆژەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران



تیمێکی کۆمەڵەی خوێندکاران سەردانی هەڵەبجەی کرد...
پێشبڕکێیەک بۆ خوێندنەوەی کتێب لە سلێمانی ڕێخکرا...
بۆ ڕۆژی جیهانیی پەرستاران سیمپۆزیۆمێکی تایبەت ڕێکخرا...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...