لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەریی لە هەولێر، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران دووپات کردەوە و بە دڵ و ڕۆح سڵاوی بۆ ناردن.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام جەختی لەوە كردووەتەوە كە بواری پەروەردە و زانست بنەمای سەرەكییە بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵگەیەكی بەهێز و پێشكەوتوو.
لەلایەکی دیکەشەوە هەوڵە بەردەوامەكانی لە ساڵانی رابردوو لەو بوارەدا، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن، دواهەمینیشیان نۆژەنكردنەوەی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی بوو لەژێر چاودێریی د.هاوڕێ دارۆ شێخ نوری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە چەند ڕۆژی رابردووشدا و لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەریی لە شاری کەرکوک، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت خوێندکاران بە کوردی بخوێنن و غەدر قبووڵناكەن.


تیمێکی کۆمەڵەی خوێندکاران سەردانی هەڵەبجەی کرد...
پێشبڕکێیەک بۆ خوێندنەوەی کتێب لە سلێمانی ڕێخکرا...
بۆ ڕۆژی جیهانیی پەرستاران سیمپۆزیۆمێکی تایبەت ڕێکخرا...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...