لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا و لەژێر ناونیشانی "هۆشیارکردنەوەی گەنجان بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر"، سیمینارێکی گەورە لە شاری کۆیە بۆ خوێندکاران ڕێکخرا و زۆرێک بەشدارییان تێدا کرد.
لەو سیمینارەدا دکتۆر بەختیار بۆ خوێندکارانی دەڤەری کۆیە چەندین وانەی تایبەتی پێشکەشکرد و بابەتی هۆشیاکردنەوەی گەنجانی بەشێوەیەکی گشتگیر خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاراندا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە کار و چالاکی و پرۆژەکانی بۆ خوێندکاران و بەهەموو بە ئامانجی گەشەکردن و بەهێزترکردنی تواناکانیان پاڵپشت و پشتیگیریان دەبێت، هەربۆیە خوێندکارانی شاری کۆیە لەبیر نەکران و سیمیارێکی گەورەیان بۆ ڕێکخرا.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...