بۆ خزمەتکردنی خوێندکارانی کوردستان بەبێ جیاوازی، کۆمەڵەی خوێندکاران کۆرسێکی زانستی و لە بەرگێکی ئەکادیمیدا بۆ خوێندکارانی کەرکوک کردەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
وەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە دوو هەفتەی جیاوازدا لە بینای سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکاران کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان کرانەوە، بەهەمان شێوە لە شاری کەرکوکیش ئەو کۆرسە بەردەوامە و لە خزمەتی خوێندکاراندایە.
لە كۆرسەكەدا مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆش و جۆرەكانی دەرزی لێدان بە تیۆری و پراكتیكی بۆ بەشداربوون بەشێوەی زانستی شی دەکرێتەوە، جگەلەوەش وانەی گرنگ و تایبەت بۆ خوێندكاران ئامادە دەکرێن تاوەکو بتوانن مامەڵەی دروست لەگەڵ رووداوە جیاوازەكاندا بکەن.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...