کۆمەڵەی خوێندکاران
کار و چالاکیی و پرۆژەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بەردەوامی هەیە و لە پرۆژەیەکدا چەندین تیمی تەندروستیان لە شاری کەرکوک دروستکرد، بەمەبەستی خزمەتکردنی خەڵکی ئەو شارە لە شەوانی مانگی ڕەمەزاندا چەندین پشکنینی بێبەرانبەریان پێشکەش کرد.
بۆ ئەو مەبەستە ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک سەردانی تیمە تەندروستییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی کرد و لەلایەن ئەو تیمانەوە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا.
لەو سەردانەیدا پارێزگاری کەرکوک هەوڵەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران و ئەو تیمە تەندروستییەی بەرزنرخاند، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان.
تیمە تەندروستییەكانی کۆمەڵەی خوێندکاران لە شەوانی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە سلێمانی، كەركوك و ئیدارەی ڕاپەڕین پشكنین بۆ هاوڵاتییان دەكەن، جگەلەوەش رێنمایی گرنگ و بەسوودیان پێشكەش دەكەن.

زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...