کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی، لە یازدەیەمین کۆنفرانسی یەکێتیی گشتیی خوێندکارانی فەڵەستین، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەشداریی کرد.
لەو کۆنفرانسەدا جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی خوێندکاران لە گەیاندنی دەنگی گەلی فەلەستین و داکۆکیکردن لە مافە ئەکادیمی و نیشتمانییەکانیان، کرایەوە.
نەسرین کەنعان عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوەکانی (IUSY) و (AUSY) سۆشیاڵ دیموکراتی وڵاتانی ئەوروپایی و عەرەبی و هێور هێرش، وەک دوو نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشدارییان کرد.
ناوبراوان لە ڕۆژانی (29 – 30 – 31ی تەمموز) لەو کۆنفرانسەدا وەک نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و لە ڕێکخراوەکانی (IUSY) و (AUSY) ئامادەبوون، ئامانج لە بەشداربوون لە کۆنفرانسی یەکێتیی گشتیی خوێندکارانی فەڵەستین، پشتگیریکردنی خوێندکارانی فەڵەستین و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانە لەگەڵ ڕێکخراوی عەرەبی و جیهانیدا.
لەلایەکی دیکەوە دروستکردنی پردی هاوئاهەنگییە لەنێوان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ئەو ڕێخکراوانەدا، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری کەرتی خوێندن و خوێندکار بکرێت لەسەرجەم کایە و ڕەهەندەکاندا.

کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...