وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بەشێوەیەکی ڕەسمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی ناساند، بەو هۆیەوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی ناوبراو دەکات.
بەڕێزان سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز..
گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین بە بۆنەی بە ڕەسمی ناساندنی "زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان" لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە.
ئەم دەستکەوتە مێژووییە تەنها بۆ ناوچەکە گرنگ نییە، بەڵکو گرنگییەکی ستراتیژی گەورەی بۆ کورد هەیە، چونکە چەسپاندنی پێگەی زانستی و ئەکادیمی دامەزراوەکانی کوردستانە لەسەر ئاستی فیدراڵی و هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی مافە زانستی و یاساییەکانی خوێندکارانی کورد و ناساندنی تواناکانیان لە ناوەندە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا.
هیوادارین ئەم ناساندنە ببێتە هاندەری زیاتر بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا و خزمەتکردنی زیاتری نەوەکانی کوردستان، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش وەک هەمیشە پشتیوانتان دەبێت و هاوکار دەبێت لە بەرەوپێشچوونی زانکۆکە و تواناکانی خوێندکاران.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...