لەسەردانێکیدا بۆ ئۆفیسی سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، د.ڕێبوار محەمەد لەگەڵ ئاران غەفور ئەحمەد، نوێنەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری خوێندکاران کۆبووە و تاووتوێی پرسی تایبەت بە خوێندکارانی کەرکوکیان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە 22/4/2025 ئاران غەفور پێشوازیی لە د.ڕێبوار محەمەد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کەرکوک کرد و پیرۆزبایی کۆمەڵەی خوێندکارانی بە ناوبراو گەیاند بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتییە نوێیەکەی لە زانکۆی کەرکوک.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان وەك چۆن لە ڕابردوودا لەنزیكەوە لەگەڵ خوێندكارانی كەركوک بووە و پاڵپشتی کردوون، لەداهاتووشدا بەهەمان گڕوتینەوە بەردەوام دەبێت و پشتیوان دەبێت لە بەرەوپێشچوونی تواناكانی خوێندكاران و ڕەوتی خوێندنی باڵا لەو پارێزگایە.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...