لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی (د.کۆسار محەمەد عەلی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و (پ.د.هۆشیار عەبدوڵڵا عەزیز) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و کەناڵ 8، کەمپینێکی گەورە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا ڕادەگەیەنن.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی، هەربۆیە بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا لە هەوڵێکی گەورەدایە تاوەکو زۆرترین بڕی هاوکاریان بە هاوبەشی لەگەڵ کەناڵ 8 بۆ کۆبکاتەوە، بەو بۆنەیەوە بانگەوازێکی گەورەی نیشتمانیی لە ناوەندە ئەکادیمییەکانی کوردستانەوە ڕاگەیاندووە و هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووە.
چەند ڕۆژێکە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەمپین و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی سەرجەم شارەکانی ڕۆژئاڤا بەردەوامی هەیە، جگەلەوەش چەندین چالاکی و خۆپیشاندانی گەورە لەلایەن ڕەوەندی کوردییەوە لە تاراوگە ڕێکخراوە و پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە گەورەیەن کە بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا ئەنجام دەدرێت.
هەموو ئەوانەی هەنگاوانەی دەنرێن بۆ وەستاندن و کپکردنەوەی ئەو هاوکێشە ناڕەوایەیە کە لە دژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاڤای کوردستان و هێزە کوردییەکان ئەنجام دەدرێن، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی کوردان و هێشتنەوەی زیندووێتی شوناسەکەمانە بەڕووی جیهاندا، لەو نێوانەشدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوامە و ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...