بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێک لە گرنگترین و گەورەترین ئیڤێنتەکانی سلێمانی بۆ خوێندکاران، ئاران غەفور ئەحمەد، نوێنەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری خوێندکاران، پەیامێکی ئاڕاستەی هەموو ئەو خوێندکارانە کرد کە حەز و خولیایان بۆ زانست و پێشکەوتن هەیە و پاڵپشت و پشتگیریی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی بۆ دووپات کردنەوە.
خوێندکارانی خۆشەویست..
داهێنەران و گەنجانی وڵات..
ئەمڕۆ شاری سلێمانی وەرچەرخانێکی گرنگی بەخۆیەوە بینی
لە مێژووی کاروانی زانستی و داهێنانی خوێندکاراندا. ئیڤێنتی (داهێنەرانی ئایندە)
سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو کە هەر کاتێک ژینگەیەکی لەبار بۆ خوێندکاری کورد
بڕەخسێنرێت، تواناکانیان دەدرەوشێنەوە و هاوشانی پێشکەوتنە جیهانییەکان هەنگاو
دەنێن.
ئێمە لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، بڕوای تەواومان بە وزەی داهێنەرانەی ئێوە هەیە، ڕێکخستنی ئەم ئیڤێنتە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی جیهان-سلێمانی، هەوڵێکە بۆ ئەوەی لێهاتووییە زانستییەکانتان تەنها لە چوارچێوەی تیۆریدا نەمێننەوە، بەڵکو ببنە بزوێنەری ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.
پەیامی ئێمە ڕوونە: ئێمە لێرەین بۆ پێشوازیکردن لە هەر دەستپێشخەرییەک کە خەونی خوێندکاران بەرەو واقیع ببات، بەڵێن دەدەین هەمیشە پشتیوان و پارێزەری داهێنانەکانتان بین و دەرگامان بۆ هەر گەنجێک واڵایە کە بیەوێت لە ڕێگەی زانستەکەیەوە، شوێنپەنجەی لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکانی نیشتماندا دیار بێت.
ئاران غەفور ئەحمەد
نوێنەری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ
كاروباری خوێندكاران
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...