بەشداری و کاریگەریی خوێندكاران و گەنجانی كوردستان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلمێنەری رۆڵی گرنگ و بێسنووری ئەم چینە كاریگەرەی كۆمەڵگەیە لە داڕشتنی ئایندەی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان و عێراق.
لەئێستاشدا ئەرکێکی گرنگ و مێژوویی دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان بۆ ئەوەی لە داواکاری و خواستەکانیان تێبگەن، دەبێت داواکارییەکانی خوێندکاران وەك باشتركردنی كوالێتیی خوێندن و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان، كاری لەپێشینەیان بێت و ڕێزی لێبگیرێت، ئاشكرایە داهاتووی وڵات پەیوەستە بە لێهاتوویی و بیری داهێنەرانەی خوێندكاران و گەنجانەوە، بۆیە هەر هەوڵێك لەپێناو رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاودا بێت بۆ ئەو چینە، مسۆگەركردنی داهاتوویەكی ڕوونە بۆ كۆمەڵگە و بەرەوپێشچوونی لە بوارە جیاوازەكاندا.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی زانستی و پەروەردەیی و پارێزەری ماف و شایستەکانی خوێندکاران، بەڵێن دەدات بەردەوامبێت لە هاوکاری و پشتیوانیی بێسنوور بۆ هەر پرۆژە و هەنگاوێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی خوێندکاران و گەشەپێدانی رەوتی زانست و نوێگەری بکات لە هەرێمی کوردستاندا.
هەروەک داوا لە هەموولایەک دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ بەڵێن و گوفتارەکانیان بکەن و هەوڵەکانیان بارتەقای ڕۆڵ و گرنگی ئەم چینە کاریگەرەی کۆمەڵگە بن و لەهیچ بارودۆخێکدا خواستەکانیان پشتگوێ نەخرێت.
تیمێکی کۆمەڵەی خوێندکاران سەردانی هەڵەبجەی کرد...
کۆمەڵەی خوێندکاران کۆرسی (نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی) دەکاتەوە...
کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات...
پێشبڕکێیەک بۆ خوێندنەوەی کتێب لە سلێمانی ڕێخکرا...
کۆمەڵەی خوێندکاران بەڵێنەکەی بردە سەر و دەرفەتێکی گەورە بۆ خوێندکارانی لێهاتوو دەڕەخسێنێ...
بۆ ڕۆژی جیهانیی پەرستاران سیمپۆزیۆمێکی تایبەت ڕێکخرا...
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...