زانکۆی ڕاپەڕین و دامەزراوەی Talent hub بە هاوبەشیی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان یەکەمین ئیڤێنتی UniTalent بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی داهێنەرانە و کارسازی رێكدەخەن.
لە ئیڤێنتەكەدا چوار وۆرک شۆپی تایبەت بە کارسازی و گەشەپێدانی بیرۆکەی داهێنەرانە لە رانیە و قەڵادزێ رادەگەیەندرێت، پانێلێكی تایبەت بەو پرسەش بە بەشداریی پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ لە ئیڤێنتەكەدا پێشکەش دەکرێت.
ئەم ئیڤێنتە دەرفەتێكی ناوازەیە بۆ گەنجان و سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری راپەڕین، جگەلەوەش دەرچووانی زانکۆی راپەڕین و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوورەکە دەتوانن لە ئیڤێنتەکەدا بەشداری بکەن.
ئیڤێنتەکە لە ڕۆژی دووشەممە (20/10/2025) کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە زانکۆی ڕاپەڕین- کەمپەسی ڕانیە بەڕێوەدەچێت.
بۆ بەشداریکردن ئەم فۆڕمە پڕبكەرەوە
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...