کۆماری میللی چین لە هەولێر یادی 76ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کردەوە، بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمیش کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد و نوێنەریان ئامادەبوون.
ئێوارەى رۆژى 16/9/2025 بە ئامادەبوونى بەرپرسانى باڵاى حکومەت و دیپلۆماتکاران، (76) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەو نێوانەدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وەک هاوبەشی سەرەکی کوسوڵخانەی چین بانگهێشتکرا، هەریەکە لە هەرێم ئیسماعیل و ڕەنوو ئاری بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکاران لەو یادەدا ئامادەییان هەبوو.
لیو جون، کونسوڵی گشتيی کۆماری میلليی چین لە هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا بەخێرهاتنى ئامادەبووانى کرد و وتى: "ئەمڕۆ لێرە کۆدهبینهوه بۆ ئاههنگگێڕان بهبۆنهی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین، بەناوی کونسوڵگەری گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر، بە گەرمی بەخێرهاتن و سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو لایەکتان دەکەم کە ئامادهبوونه لهگهڵماندا لهماوهی ٧٦ ساڵی ڕابردوودا، ئێمه بەرپرسیارێتی خۆمان و جیهانمان لە ئەستۆ گرتووە، بەردەوام بانگەشەمان بۆ فرەلایەنی و بازرگانی ئازاد كردووه".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا کونسوڵی گشتيی کۆماری میلليی چین ئاماژەی بەوە کرد کە چهندین ساڵه بهشداری به نزیکەی ٣٠%ی گەشەی ئابووری جیهانیان کردووە و هاوبەشێکی بازرگانی سەرەکین بۆ زیاتر لە ١٥٠ وڵات و ناوچە.
ناوبراو لە وتارەکەیدا باسی لەوەشکرد کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا کونسوڵخانەی گشتی ئاسانکاری بۆ سەردانەکەرانی چین بۆ زیاتر لە هەزار هاوڵاتی کورد لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، جگەلەوەش ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە كه هەرێمەوە سکۆلەرشیپی حکومەتی چینییان وهرگرتووه گەیشتووەته ئاستێكی بەرزی نوێ.
لە کۆتاییدا جەختى لە بایەخى پتەوکردنى پەیوەندییەکان کردەوەو وتى: "ئێمە پابەندین بە ڕێبازی سوودی هاوبهش و قازانجی هاوبهش، هاروهها پابەندین بە فراوانکردنی کرانەوەی ئاستی بەرز، پابەندین بە هاوبەشکردنی ئەو دەرفەتە نوێیانەی کە نوێگهری چین پێشکەشی دەکات لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عیراق، پابەندیش دەبین بە پشتگیریکردنی گەشەی ئابووری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی له هەرێم و لە ڕێگای ههماههنگیهكانمانهوه، لاپەڕەیەکی نوێ لە ههماههنگی دەنووسین.

کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...