کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشێوەیەکی ڕەسمی بانگهێشت کرا بۆ (٨٠)یەمین ساڵیادی سەركەوتنی جەنگی بەرگری گەلی چین لە دژی دەستدرێژیی ژاپۆن و جەنگی جیهانی دژە فاشیزم.
سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین لە زانكۆی سلێمانی لە ئیڤێنتێكدا سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی "بیرهێنانەوەی مێژو و دروستكردنی داهاتوویەكی باشتر"، ڕێکخست و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش وەک هاوبەشێکی سەرەکی باڵیۆزخانە و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە بەشداریی کرد.
ئەو بۆنەیە وەک سەرکەوتنێکی گەورە بۆ گەلی چین و هەموو گەلانی ئاشتیخواز لە سەرانسەری جیهاندا ساڵانە ڕێکدەخرێت، وەک یاد و وەبیرهێنانەوەیەکیش بۆ ئەو دەستدرێژیانەی ژاپۆن و جەنگی جیهانی دژە فاشیزم تەماشا دەکرێت.
لەو ئیڤێنتەدا هەریەکە لە (تسوی وی) باڵیۆزی كۆماری میللی چین لە عێراق و (لیو جیون) كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین لە هەولێر، بەشدارییان تێدا کرد و وتاریان پێشکەشکرد.

تیمێکی کۆمەڵەی خوێندکاران سەردانی هەڵەبجەی کرد...
کۆمەڵەی خوێندکاران کۆرسی (نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی) دەکاتەوە...
کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات...
پێشبڕکێیەک بۆ خوێندنەوەی کتێب لە سلێمانی ڕێخکرا...
کۆمەڵەی خوێندکاران بەڵێنەکەی بردە سەر و دەرفەتێکی گەورە بۆ خوێندکارانی لێهاتوو دەڕەخسێنێ...
بۆ ڕۆژی جیهانیی پەرستاران سیمپۆزیۆمێکی تایبەت ڕێکخرا...
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...