کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی ڕاپەڕین، کۆرسێکی زانستییان لەژێر ناونیشانی "ژیریی دەستکرد لەپێناو سەرکەوتنی ئەکادیمیدا" ئەنجامدا، دوای چەند ڕۆژێک لە وانە وتنەوە، بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
ئەم کۆرسە بە هاوبەشی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان و سەنتەری گەشەپێدانی كار لە زانكۆی ڕاپەڕین كرایەوە، ئامانج لەو پرۆسەیە گەشەکردنی خوێندکاران بوو لە ڕەهەندی زانستی و ئاشنابوون بە هەموو بنەماکانی ژیریی دەستکرد و خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهاندا، بەو هۆیەوە زۆرێک لە خوێندکارانی ئەو دەڤەرە بەشدارییان تێداکرد و بڕوانامەیان وەرگرت.
لە ڕۆژی یەکەمی کۆرسەکەدا مامۆستا ئاکام عزیز، مامۆستای
زانکۆ وانەیەکی تایبەتی لە چەند خاڵێکی گرنگدا بۆ بەشداربووان شی کردەوە کە
پێکهاتبوون لە:
١- تێگەیشتن لە چەمکە
بنەڕەتییەکانی ژیریی دەستکردی بنیاتنەر و ڕۆڵی لە بواری ئەکادیمیدا.
٢- باڵادەستی بەسەر
هونەری "ئەندازیاریی پرسیار"دا بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ورد و بەسوود لە
مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرددا.
٣- بەکارهێنانی ژیریی
دەستکرد بۆ ئامادەکردنی وانە، کورتکردنەوەی بابەتە ئاڵۆزەکان و دروستکردنی ئامڕازەکانی
کۆشش کردن.
لە ڕۆژی دووەمیشدا مامۆستا سەردار حسێن، مامۆستای زانکۆ
بەشێکی دیکە لە وانەکانی لەئەستۆگرت و بریتی بوون لەو دوو خاڵەی لە خوارەوەدا
ئاماژەمان پێکردوون.
١- ناسینەوە و هەڵبژاردنی
ئامڕازە گونجاوەکانی ژیریی دەستکرد بۆ ئەرکە ئەکادیمییەکان.
٢- بەکارهێنانی ئامڕازەکانی
ژیریی دەستکرد بۆ گەڵاڵەکردنی بیرۆکەکانی توێژینەوە، ئەنجامدانی Literature Review و یارمەتیدان لە نووسینی ئەکادیمی.
٣- ناسینەوەی لایەنە
ئەخلاقییەکان، سنووردارکراوەکان و لایەنگرییەکانی ژیریی دەستکرد.
٤- بەشێوەیەکی دروست
سەرچاوەنووسین بۆ ناوەرۆکی دروستکراو لەلایەن ژیریی دەستکردەوە لە کارە ئەکادیمییەکاندا
بۆ پاراستنی راستگۆیی ئەکادیمی.

کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...