لەچوارچێوەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کۆرسێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی (ژیریی دەستكرد لەپێناو سەركەوتنی ئەكادیمیدا) لە دەڤەری ڕاپەڕین دەكاتەوە.
کردنەوەی ئەو جۆرە لە کۆرسی زانستی و ئەکادیمی، لە
ئەولەویەتی کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکاراندایە و هەمی ئەوەی هەیە کە هەمووان لە شار
و شارۆچکەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی، سوودمەندبن.
بابەتەكانی كۆرس:
لە ڕۆژی یەکەمی کۆرسەکەدا مامۆستا ئاکام عزیز، مامۆستای
زانکۆ وانەیەکی تایبەت دەڵێتەوە کە لەو خاڵانەی خوارەوەدا ئاماژەمان پێکردوون.
١- تێگەیشتن لە چەمکە
بنەڕەتییەکانی ژیریی دەستکردی بنیاتنەر و ڕۆڵی لە بواری ئەکادیمیدا.
٢- باڵادەستی بەسەر
هونەری "ئەندازیاریی پرسیار"دا بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ورد و بەسوود لە
مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرددا.
٣- بەکارهێنانی ژیریی
دەستکرد بۆ ئامادەکردنی وانە، کورتکردنەوەی بابەتە ئاڵۆزەکان و دروستکردنی ئامڕازەکانی
کۆشش کردن.
لە ڕۆژی دووەمی کۆرسەکەدا مامۆستا سەردار حسێن، مامۆستای
زانکۆ بەشێکی دیکە لە وانەکان لە ئەستۆ دەگرێت کە لەو خاڵانەی خوارەوەدا ئاماژەمان
پێکردوون.
١- ناسینەوە و هەڵبژاردنی
ئامڕازە گونجاوەکانی ژیریی دەستکرد بۆ ئەرکە ئەکادیمییەکان.
٢- بەکارهێنانی ئامڕازەکانی
ژیریی دەستکرد بۆ گەڵاڵەکردنی بیرۆکەکانی توێژینەوە، ئەنجامدانی Literature Review، و یارمەتیدان لە نووسینی ئەکادیمی.
٣- ناسینەوەی لایەنە
ئەخلاقییەکان، سنووردارکراوەکان و لایەنگرییەکانی ژیریی دەستکرد.
٤- بەشێوەیەکی دروست
سەرچاوەنووسین بۆ ناوەرۆکی دروستکراو لەلایەن ژیریی دەستکردەوە لە کارە ئەکادیمییەکاندا
بۆ پاراستنی راستگۆیی ئەکادیمی.
تێبینی: تەنیا ٥٠ بەشداربوو وەردەگیرێت و پێویستە ئەندامی
گۆشەی خوێندكاران بێت
بۆ بەشداریکردن ئەم فۆڕمە پڕ بکەرەوە: https://forms.gle/HpDLXnSvVUzcRdkt7
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...