کڵەبی خوێندکاران دیبەیتێکی ئەکادیمی و زانستیان بۆ کۆمەڵێك خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ڕێکخست و لەسەر شێوازی دوو تیم، دیبەیتەکەیان بەڕێوەبرد.
لەژێر ناونیشانی "ئایا داهاتووی هەرێمی کوردستان لە بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا یان لە هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی تەواو؟"، کڵەبی خوێندکاران دیبەیتێکی زانستیان بەڕێوەبرد.
مامۆستا سوپا شاکەلی، مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان سەرپەرشتی دیبەیتەکەی کرد و هەریەکێک لەو دوو تیمەی لەنێوان خوێندکاراندا دروستکرابوون، سەرنج و تێڕوانینەکانی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە بەشێوەیەکی زانستی دەربڕی، بەجۆرێک خاڵی هاوبەش و دژبەیەکیان لەنێوان یەکدا گەنگەشە و شیتەڵ کرد.
لەدوای کۆتاییهاتنی دیبەیتەکە، خوێندکارانی بەشدار ئاماژەیان بەوە کرد کە هەریەکێکیان بوونە خاوەنی ئایدیایەکی نوێ لەسەر بابەتەکە، جگەلەوەش لەسەر بنەمای لۆجیگ و بەڵگە و سەلماندن تواناکانی خۆیان لەسەر ئەو بابەتەی بۆ دیبەیتەکە هەڵبژێردرابوو، پێشکەشكرد.


کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...