کۆمەڵەی خوێندکاران
چالاکی داهێنەرانی ئاییندە پرۆژەیەکی هاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی جیهان- سلێمانییە، لەم چالاکییەدا پرۆژەکەت لەسەر کاغەز و نووسینەوە وەردەگێڕدرێت بۆ کردار و کاری پێدەکرێت.
ئەم دەرفەتە بۆ خوێندکاران یان دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هەمووان دەتوانن بەبێ جیاوازیی سوودی لێ ببینن.
لەڕێگەی ئەم پرۆژە هاوبەشەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی جیهان- سلێمانییەوە، خوێندکار دەتوانێت دەرفەتی کار بقۆزێتەوە و ببێت بە خاوەنی بزنسی خۆی، جگەلەوەش ئەم پرۆژەیە تایبەت نییە بە تەنها شارێک، بەڵکو لە هەر شوێنێکی دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.
لەلایەکی دیکەوە ئەم پرۆژەیە مینبەرێک دەبێت بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت بەشداریی بازاڕی کاری کوردستان بکات، گفتوگۆ لەگەڵ خاوەنکار و وەبەرهێنەران بکات.
گرنگی ئەم چالاکییە لەلایەن خوێندکاران و ئەو لایانەنە دەبێت کە سپۆنسەری بیرۆکەکە دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
ئەو سێکتەرانەی دەتوانیت پرۆژەکەتی تێدا پێشکەش بکەیت بریتین لە:
*زانستە پزیشکییەکان
*ئەندازیاری
*کۆمپیوتەر و ژیریی دەستکرد
*زانستە کشتوکاڵییەکان
*گرافیک دیزاین و میدیا
*زانستە کارگێڕی و مرۆییەکان
*هەر پرۆژەیەکی داهێنەرانەی دیکە
ئەم چالاکییە تاوەکو 25/5/2025 بەردەست دەبێت و بیرۆکەکان لەلایەن لیژنەی باڵای چالاکییەکەوە هەڵدەسەنگێندرێت.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...