کۆمەڵەی خوێندکاران
وۆرک شۆپێکی زانستی لە زانکۆی ڕاپەڕین بە ناونیشانی "کێشە دەروونی و کۆمەڵاتییەکان و کاریگەرییان لەسەر تاک" ئەنجامدرا، وۆرک شۆپەکە بەهاوبەشی هەریەکە لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو.
لەهۆڵی کۆلێجی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین بە دوو پانێڵی جیاواز و لەژێر چەتری پێنج سیمیناردا وۆرک شۆپەکە بەڕێوەچوو، جگەلەوەش لەکۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.
لە پانـێڵی یەکەمدا کە لەلایەن(ژیار حسێن وسو) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم (ژیر سەعید) پێشکەشی کرد و دەربارەی (ڕۆڵی سپارک لە پێشخستنی ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوی و بەهێزکردنی خۆڕاگری گەنجان لە هەرێمی کوردستان)، گەنگەشەی کرد.
لە سیمیناری دووەمدا دەربارەی (ڕۆڵی زانکۆ لە پەرەپێدانی دەروونساغی) لەلایەن (پ.ی.د.ڕوخسار محەمەد عومەر) پێشکەشکرا.
پانێڵی دووەم (م.ساڵح عەبدوڵڵا بابەکر) بەڕێوەی برد و خۆی لە پێشکەشکردنی سێ سیمیناردا بینییەوە، سیمیناری یەکەم تایبەت بوو بە (م.ی.ئەمین خدر ئەحمەد) لەژێر ناونیشانی "لێکەوتەکانی کێشە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان".
سیمیناری دووەم دەربارەی (تاوانەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن) بوو کە (م.ی.هێمن حەمد ئەمین ئیبراهیم) بۆ بەشداربووان و ئامادەبووانی ڕوونکردەوە.
کۆتا سیمیناریش (جوتیار فەتاح قادر) دەربارەی (هۆکار و چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان) پێشکەشی کرد.
ئەنجامدانی ئەم وۆرک شۆپە لە چوارچێوەی کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندایە، بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی ئاستی تاک و گەشەکردنی توانای زانستیی و مەعریفی خوێندکار.

کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...