کۆمەڵەی خوێندکاران
لە چوارچێوەی کڵەبەکانی کۆمەڵەی خوێندکاراندا، دووەمین دیبەیتی کڵەبی دیبەیتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەو دیبەیتەدا بەڕێز ستەم کامیل، مامۆستا لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، بەشداریی کرد و گفتوگۆیەکی زانستیانەی لەگەڵ خوێندکاراندا شەن و کەو کرد.
دیبەیتەکە لەژێر ناونیشانی "سیاسەت چییە؟ کردەیەکی عەقڵانییە یاخود کردەیەکە لەسەر بنەما مۆراڵی و ئەخلاقییەکان" بەڕێوەچوو، تێیدا خوێندکاران گفتوگۆی وردیان لەبارەی ئەو بابەتەوە کرد و ڕاوسەرنجەکانی خۆیان خستەڕوو.
بە ئامانجی گەیاندنی سوود و زانیاریی هەمەچەشن بە خوێندکاران، دیبەیتی کڵەبەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامیی هەیە و لەو ڕێگەیەوە خزمەتی زانستی بە خوێندکاران دەکات.

کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...