بەبۆنەی یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانەوە، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستە کرد، بە شانازییەکی گەورە ئەو ڕێکخراوەی ناوزەد کرد کە تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە نیو سەدە.
(٤٩)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە خۆتان و ئەندامان و لایەنگرانتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم بەردەوام بن لە خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و رەوتی پەروەردەو فێرکردن.
٤٩ ساڵ لەمەوبەر لە شاری کەرکووک لەگەڵ هەڤاڵانم (شەهید شوان، شەهید رەئوف عەقراوی، لەتیف شێخ عومەر، محەمەد خورشید) پێکەوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانمان دامەزراندو ئامانجمان بوو لەپاڵ خەباتی چەکداری و بەرگری کردن لە کوردستان و خاکەکەی، لەرێگای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەنێو خوێندکاراندا کاربکەین بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و خزمەتکردنی خوێندکاران.
مایەی شانازییەکی گەورەیە کە ئەمڕۆ تەمەنی ئەم رێکخراوە نزیک دەبێتەوە لە نیو سەدە، بە بەردەوامی لەنێو خوێندکاران چالاکانە کاری کردووەو توانیویەتی خزمەتێکی یەکجار گەورە بە خوێندکارانی کوردستان بگەیەنێت و دەرفەتی پێگەیاندن و گەیشتن بە خەونەکانی بۆ رەخساندوون، پێویستە لە قۆناغەکانی داهاتووش لەپاڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان بەخۆگونجاندن لەگەڵ سەردەم بە بەرنامەیەکی نوێوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان خزمەتی خوێندکاران بکات و دیدگای روونی خۆی هەبێ بۆ کارکردن.
جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکەم و دروودو سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان بەگشتی و خوێندکارە شەهیدەکان بەتایبەتی.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...