ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزباییی گەرمی ئاڕاستەی خوێندکاران کرد، داوای کرد مەدەنیانەو دوور لەهەژمونی حزبایەتی لەخزمەتی توێژی خوێندكاردابن.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە ئەکەم، رێكخراوە خەباتگێڕەكەتان لەسەرجەم قۆناغەكاندا رۆڵی گەورەی لەخزمەتكردنو پشتیوانی خوێندكاراندا هەبووە بەردەوام لەجێبەجێكردنی داخوازییە رەواكانی ئەو توێژە زانستخوازەدابوونو بەهەوڵو خەباتی مەدەنیتان سیستمی خوێندنێكی هاوچەرخو سەردەمیتان دەستەبەركرد ،ئەمڕۆش كە زانستو خوێندن بەرەوپێشچوونی خێرا بەخۆوە دەبینێ، دڵنیایین كە رێكخراوەكەتان باشتر لەگەڵ دونیای گۆڕاو و بەرەوپێشچونەكان هەنگاو دەنێت، ئەگەرچی رێكخراوەكەتان نەخشی لەپێگەیاندنو بەرهەمهێنانی چەندین سەركردەی بەتوانادا هەبووە كە ئێستا لەناو (ی.ن.ك) درێژە بەكاری حزبی و رێكخراوەیی دەدەن، یاخود لەناو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمدا خزمەت دەکەن، ئەمە سەروەرییەكە دەبێت شانازی پێوەبکەن.
هەڤاڵانم لەكۆمەڵەی خوێندكاران
ئەگەرچی مێژووی رێكخراوەكەتان تۆمارێكی پڕشنگدارە لەخەباتی شارستانیانەو نوێگەریدا، بەڵام پێویستە ساڵوەگەری رێكخراوەكەتان دەرفەتی چاوگێڕانەوەی رەخنەگرانەبێ بەئەزموونی كاری رێكخراوەییتانو دانانی بەرنامەی هاوچەرخ لەگەڵ رێكخراوە خوێندكارییەكانی تر مەدەنیانەو دوور لەهەژمونی حزبایەتی لەخزمەتی توێژی خوێندكاردابن.
لەم ساڵیادەدا تاجە گوڵی وەفاداریو سەری رێز بۆ شەهیدانی مێژووی تێكۆشانی كۆمەڵەی خوێندكاران دادەنەوێنین، جارێکی تر پیرۆزبێت ٢٦-٤ یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...