کۆمەڵەی خوێندکاران
لە یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا، بەڕێز قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سەرۆک مام جەلال سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد و وەک ئەندامی پشتیوانی ناوی خۆی تۆمارکرد.
لە چوارچێوەی ئەو یادەدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵەی خوێندکاران کرد و لە بەشێکی ئەو پیرۆزباییەدا دەڵێت: "لە یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لە گەشەپێدانی رێکخراوکەتان و خزمەتکردنی خوێندکاراندا بۆ دەخوازم".
دوای ئەوەی سەرجەم بەشەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی بەسەرکردەوە، قوباد تاڵەبانی فۆڕمی ئەلیکترۆنی کۆمەڵەی خوێندکارانی پڕکردەوە و وەک دەرچووییەکی زانکۆ ناوی خۆی بە ئەندامی پشتیوانی کۆمەڵەی خوێندکاران تۆمارکرد.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی هەیە و هەموو خوێندکارێك و دەرچوویەک دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات و لەڕێگەی پێدانی زانیارییەکانییەوە ببێتە ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکاران.
لەو فۆرمەدا سێ جۆر پلەی ئەندامێتی هەیە، ئەندام و ئەندامی چالاک هەموو کەسێک کە لە سێکتەرێكی خوێندندابێت وەک خوێندکار دەتوانێت ئەو فۆڕمە پڕبکاتەوە و ناوی خۆی تۆمار بکات.
یەکێکی دیکە لە پلەی ئەندامێتییەکان، ئەندامی پشتیوانییە، ئەم جۆرە لە پلەی ئەندامێتی بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە دەرچووی هەر ناوەندێکی خوێندن بێت.
بەڕێز قوباد تاڵەبانیش وەک دەرچووییەکی زانکۆ و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ناوی خۆی وەک ئەندامی پشتیوانی لە فۆرمی ئەلیکترۆنی کۆمەڵەی خوێندکاراندا تۆمارکرد.
.jpg)
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...