کۆمەڵەی خوێندکاران
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە یەکەم هەنگاوی پشتیوانی لە خوێندکارانی نابینا، دابینکردنی پێداویستییەکانیانی لەئەستۆگرت.
ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پێشوازیمان لە خوێندکارانی نابینای پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و دەڤەری گەرمیان کرد. سەرجەم ئەو خوێندکارانە هاوشان لەگەڵ بەشێک لە کەسوکارەکانیان، سەردانی بینای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان کرد، لەکاتێکدا پێشتر کۆمەڵەی خوێندکاران لەڕۆژی جیهانی برایل-دا بەڵێنی ئەم پشتیوانییەی بە خوێندکارانی نابینا دابوو.
پرۆژەکە بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئەندریا، پشتیوانیکردنی خوێندکاری نابینای خستە بواری جێبەجێکردنەوە، پشتیوانییەکە خۆی لە دابینکردنی پێداویستی خوێندنی تایبەت بە خوێندکارانی نابینا، بینییەوە.
بەو هۆیەوە ٥٥ خوێندکار لە هەنگاوی یەکەمدا لەو پرۆژەیە سوودمەندبوون، ئەمەش پەلی زیاتر دەهاوێت لە داهاتوودا خوێندکاری نابینای سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵەی خوێندکاران ڕایدەگەیەنێت؛ ئەم پشتیوانییە هەموو خوێندکارانی نابینای (سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی، زانکۆ و پەیمانگەکان) دەگرێتەوە.

کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...