ڕۆژی 17ی نیسان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی ڕاپەڕین، کەرنەڤاڵێکی گەورەیان بۆ خەڵكی دەڤەری پشدەر و بیتوێن سازکرد، بەو بۆنەیەوە یادی ڕاپەڕینیان بەرز نرخاند و چەند چالاکییەکی گەورەیان ئەنجامدا.
لەو کەرنەڤاڵەدا زیاتر لە 200 ناوەند و کۆمپانیا لە ڕانیە بەشداریان کرد و بە چەند چالاکییەکی هەمەچەشن و جۆراوجۆر ئامێزیان بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە کردەوە، هەربۆیە کۆبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەری بووە داینەمۆی پێشوازیکردنی ئەو کەرنەڤاڵە گەورەیەی کۆمەڵەی خوێندکاران و زانکۆی ڕاپەڕین سازیان کردبوو، لەو سەروبەندەدا دەیان هەزار کەس ئامادەی بوون.
کەرنەڤاڵەکە لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە لە کەمپی نوێی زانکۆی ڕانیە دەستی پێکرد و تیایدا زۆرێک لە خوێندکارەکان بەشداریان تێدا کرد، دڵخۆشی خۆیان بە وەها کەرنەڤاڵێکی گەورە نیشان دا و بەشدارییان لە چالاکیە جۆراوجۆرەکانیدا کرد.
کەرنەڤاڵە گەورەکەی دەڤەری ڕاپەڕین زۆرتر لە چوارچێوەیەکی کلتووری و زانستیدا خۆی نمایش کرد، ئامانجی گەشەکردنی ئەو سێکتەرە گرنگانەبوو بۆ خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین و دەروازەی ڕاپەڕین بەتایبەتی و هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەگشتی.
کۆمەڵەی خوێندکاران هەمیشە پشتیوان و پشتگیری خوێندکارانە و لەگەڵ ئەو کەرنەڤاڵەدا بەڵێنی ئەوەی دووپاتکردەوە کە چالاکی و کاری گەورەتر بەڕێوەیە بۆ خوێندکاران، هەربۆیە دەبێتە هیوا و ئومێد لە سەرجەم بۆنە و کارە زانستیەکاندا.
ساڵانە یادی ڕاپەڕین لە 5ی ئادار ئەنجام دەدرێت، چونکە یەکەم چەخماخەی دەرپەڕاندنی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لەو ڕۆژەدا بووە و خەڵكی بە جەسارەتی ڕانیە و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامیانداوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو رۆژە کەوتە مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، کەرنەڤاڵە هاوبەشەکەی کۆمەڵەی خوێندکاران و زانکۆی ڕاپەڕین بۆ 17ی نیسان دواخرا.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...