کۆمەڵەی خوێندکاران-
لەماوەی ڕابردوودا سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەهاوبەشی کردنەوەی چەند کڵەبێکیان لە سوودی خوێندکارانی زانکۆ راگەیاند.
لەئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ ئەو کڵەبانە بە خاڵی کۆتایی گەیشتووە و پۆلێنکردنی ناوی هەموو ئەو خوێندکارانە کراوە کە بۆ سەرپەرشتیکردنی کڵەبەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیبوو یان خۆیان ناونووس کردبوو.
لەماوەی داهاتوودا هەموو ئەو خوێندکارانە ئاگادار دەکەینەوە کە ناوی خۆیان بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو کڵەبانە نووسیووە.
وەک لەپێشتردا رامانگەیاندبوو سوودی ئەم کڵەبانە بە ئامانجی دۆزینەوەی هەلی کار و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەیە کە بۆ خوێندکاران دروست دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم کڵەبانە هیچ ڕێگرییەک یان کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر وانە و تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران دروست ناکەن.
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەم کڵەبانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەی دەبەن، دۆزینەوەی توانا و لێهاتووییەکانی ئەو خوێندکارانەیە کە لە ژیانی رۆژانەیاندا درکیان پێ نەکردووە یان دەرفەتی ئەوەیان نەبووە تاوەکو تواناکانیان لەسەر مەیدانی ڕاستەقینە بەرجەستە بکەن.
خوێندکارانی ئازیز ئاگاداردەکەینەوە کە دەتوانن لەڕێگەی ئەو تیمانەی کۆمەڵەی خوێندکاران دروستی کردوون و لەڕێگەی نوێنەری کۆلێج و بەشەکانەوە زانیاری تەواو لەسەر کڵەبەکان وەربگرن.
لەسەرەتای کارەکانماندا
کڵەبەکان خۆیان لە چەند بەشێکی گرنگ دەبیننەوە کە پێکدێن لە:
١_تەندروستی و هۆشیارکردنەوە
٢_ژینگە و پاکوخاوێنی
٣_کاری خۆبەخشی
٤_شەترەنج
٥_وەرزش
٦_هونەر
٧_دیبەیت
٨_زمان
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...