بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرکەوتنە مێژووییەکەی زانکۆی سلێمانی بە مایەی خۆشحاڵیی گەورە دەزانێت و بە ئەرکی هەموومانی دەبینێت پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێم کوردستان بکەین.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی زانکۆی سلێمانی دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیهاندا، دەشڵێت "ئەرکی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێم بکەین".
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاندووە کە سەرکەوتنە مێژووییەکەی زانکۆی سلێمانی بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیهاندا، مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک، مامۆستایان، کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی دایک دەکەم".
هەروەها دەڵێت ئەرکی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکەین تاوەکو بگەنە ئاستێکی باڵاتر و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر، ئێمە پاڵپشتیی تەواوی مامۆستا بەڕێز و خوێندکارە خۆشەویستەکان دەکەین لە هەر زانکۆیەکی کوردستاندا بێت تاوەکو پێکەوە پرۆسەی خوێندن و زانست بگەیەنینە ئاستی زانکۆ جیهانییەکان و مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ کوردستانەکەمان بنووسینەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە هەوڵەکانمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن، هەنگاوێکی گرنگبوو بە ئاڕاستەی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و بەدیهێنانی خواستەکانی خوێندکارە خۆشەویستەکانمان، دڵنیاشتان دەکەین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لەخزمەتتاندا دەبین.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...