بڵاوکردنەوەی 18 توێژینەوەی گرنگی زانستیی لەماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهاندا لەلایەن مامۆستایەکی گەنج لە زانکۆی سلێمانی.
کاوان فوئاد نصرالدين، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی کیمیای کۆلێجی زانست لە زانکۆی سلێمانی، لەگەڵ ئەرکی مامۆستایەتی لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا 18 توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ئاستبەرزی بڵاوکردۆتەوە.
توێژینەوەکانی ئەو مامۆستایە چەندین بواری جیاوازی لە خۆگرتووە، لەوانە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق توانیویەتی لەگەڵ هاوپیشەکانیدا توێژینەوەیەک لەسەر خاڵی گۆگردی کە مادەیەکی نوێی بواری زانستییە و چەند ساڵێکە پەرەی پێدراوە بە ئیمپاکت فاکتەری 5.2 بڵاوبکاتەوە لە گۆڤاری بەناوبانگی Materials Advances
مامۆستا کاوان فوئاد توێژینەوەکانی بەشێوەیەکی گشتی لەبوارەکانی کیمیای شیکاری ژیانی، زانستی خۆراک، ژینگە و چەندین بواری دیکە بڵاوکردۆتەوە، کە سەرجەمیان خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری بەرزن.
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...