کۆمەڵەی خوێندکاران-
لەنێو دیوارەكانی زانكۆی هەڵەبجەوە، گەنجێكی كورد توانی ناوی خۆی و زانكۆكەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرز بكاتەوە. دێنی عەدنان، خوێندكاری ئەو زانكۆیە، بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەك نازناوی گەنجترین توێژەری زانستی لە عێراقدا بەدەست دەهێنێت.
توێژینەوە زانستییەكەی دێنی، كە لە بواری بیركاریدایە، لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری بەرزدا بڵاوكراوەتەوە. ئەمەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ خوێندكارێكی كورد كە لە زانكۆیەكی هەرێمی كوردستانەوە توانیویەتی ببێتە سەرچاوەیەك بۆ توێژەرانی نێودەوڵەتی.
باوەر محەمەد، سەرپەرشتیاری ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی هەڵەبجە دەڵێت: "دوای هاندانی خوێندكارانمان بۆ بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكانیان لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەكان، ئەنجامی كاریگەرمان بەدەستهێناوە، بە جۆرێك كە ئاستی زانكۆكەشمان بردووەتە پێشەوە."
سەركەوتنی دێنی تەنها لە چوارچێوەی كتێبخانەیەكی داخراوی نێو زانكۆدا نەماوەتەوە، بەڵكو بووەتە هاندەرێك بۆ خوێندكارانی تر و نموونەیەكی زیندوو بۆ ئەوەی كە خوێندكارانی كورد دەتوانن لە ئاستی زانستیدا داهێنان بكەن.
سەرپەرشتیارانی دێنی و هاوڕێكانی جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەم جۆرە توێژینەوە زانستییانە دەبنە بەشێكی گرنگ لە خزمەتكردن بە ژینگەی خوێندنی باڵا لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا. ئەمەش نیشانەیەكی ئەرێنییە بۆ داهاتووی توێژینەوەی زانستی لە كوردستان.
تیمێکی کۆمەڵەی خوێندکاران سەردانی هەڵەبجەی کرد...
کۆمەڵەی خوێندکاران کۆرسی (نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی) دەکاتەوە...
کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات...
پێشبڕکێیەک بۆ خوێندنەوەی کتێب لە سلێمانی ڕێخکرا...
کۆمەڵەی خوێندکاران بەڵێنەکەی بردە سەر و دەرفەتێکی گەورە بۆ خوێندکارانی لێهاتوو دەڕەخسێنێ...
بۆ ڕۆژی جیهانیی پەرستاران سیمپۆزیۆمێکی تایبەت ڕێکخرا...
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...