سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەهاوبەشی چەند کڵەبێک لە سوودی خوێندکارانی زانکۆ دەکەنەوە، بە ئامانجی دۆزینەوەی هەلی کار و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی بۆ خوێندکار دروست دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم کڵەبانە هیچ ڕێگرییەک یان کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر وانە و تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران دروست ناکەن.
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەم کڵەبانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەی دەبەن، دۆزینەوەی توانا و لێهاتووییەکانی ئەو خوێندکارانەیە کە لە ژیانی رۆژانەیاندا درکیان پێ نەکردووە یان دەرفەتی ئەوەیان نەبووە تاوەکو تواناکانیان لەسەر مەیدانی ڕاستەقینە بەرجەستە بکەن.
داڕشتنەوە و دیزاینی کڵەبەکان بەجۆرێکە خوێندکار دەبێتە چەقی بابەتەکە و هەموو سوود و گەشەسەندنەکان لەبەرژەوەندی خوێندکاراندا دەبێت، ئەو هەماهەنگییەی لەنێوان سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆمەڵەی خوێندکارانیشدایە بە تەنها یەک ئامانج و مەبەستی هەیە، ئەویش خزمەتکردنی خوێندکارە لەو ڕەهەندەوە.
خوێندکارانی ئازیز ئاگاداردەکەینەوە کە دەتوانن لەڕێگەی ئەو تیمانەی کۆمەڵەی خوێندکاران دروستی کردوون و لەڕێگەی نوێنەری کۆلێج و بەشەکانەوە زانیاری تەواو لەسەر کڵەبەکان وەربگرن، کە وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی ڕابگەیەنین و لەو ڕێگەیەوە خوێندکاران دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بەمەبەستی بەشداربوون لە هەموو چالاکییەکانی نێو ئەم کڵەبانەدا.
لەسەرەتای کارەکانماندا کڵەبەکان خۆیان لە چەند بەشێکی گرنگ دەبیننەوە کە پێکدێن لە:
١_تەندروستی و هۆشیارکردنەوە
٢_ژینگە و پاکوخاوێنی
٣_کاری خۆبەخشی
٤_شەترەنج
٥_وەرزش
٦_هونەر
٧_دیبەیت
٨_زمان
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...